ئه‌م سایته زمان حاڵى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى که‌شناسى پارێزگاى هه‌ولێره سه‌ر به وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان که له ساڵى 2006 دامه‌زرا له چه‌ند به‌شێک پێکهاتووه‌ئه‌وانه‌یش:
- به‌شى پێش بینى : رۆژانه راپۆرتى پێش بینى ئاماده ده‌کات واتا زانیارى که‌ش و هه‌واى چه‌ند شارێکى کوردستان وه‌ک له سایته‌کان دیاره هیوا دارین زۆرترین شاره‌کانى جیهان بگرێته‌وه له داهاتوو.
- به‌شى ژمێریارى ره‌گه‌زه‌کان (مناخ) سه‌ره‌ڕاى کۆکردنه‌وه‌ى داتاکانى وێستگه‌کان وه وردبینى کردنیان و پارێزگارى کردنیان له فایلاتى تایبه‌تى هه‌ڵده‌ستىَ به ئاماده‌کردنى زانیارى مناخ بۆ پڕۆژه‌کانى بنیات نان و لێکۆڵه‌ره‌کان.
- به‌شى نه‌خشه‌سازى (GIS) ئه‌م به‌شه‌ش هه‌ڵده‌ستێت بۆ نه‌خشه‌کێشانى جوگرافیا‌و دانانى زانیاریه‌کانى تایبه‌ت به به شوێنى مه‌به‌ستى به به‌کارهێنانى GPS وه ئامێرى Plotter وه هه‌روه‌ها وێنه‌ى مانگه ده‌ستکرده‌کان .
- به‌شى روانگه‌ى بوومه‌له‌رزه: ئه‌مه‌ش هه‌ڵده‌ستێت به تێبینى کردن و ده‌ست نیشان کردنى ئه‌و شوێنانه‌ى که پێش بینى بوومه‌له‌رزه‌یان لىَ ده‌کرىَ.
- به‌شى به‌ڕێوه‌بردن و ژمێریارى
چه‌ند زانیاریه‌ک له باره‌ى که‌شناسى به هۆى ئه‌و بڕه هه‌ڵمه ئاوه‌ى که پێکهاتوویه‌کى سه‌ره‌کى چینى ژێره‌وه‌ى به‌رگى هه‌واى گۆى زه‌وى (Atmosphere)ه ،که ده‌ورى باڵاى هه‌یه له دروست بوونى که‌ش و هه‌واى زه‌وى که چه‌نده‌ها جار بۆته هۆى روودانى کاره‌ساتى گه‌وره.وه ئه‌و زانسته‌ى که له‌م بواره ده‌کۆلێته‌وه پىَى ده‌لێن که‌شناسى تا راده‌یه‌ک توانیویه‌تى زۆر جارخه‌ڵک ئاگادار بکاته‌وه له بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کانى بکۆلێته‌وه ئه‌ویش به دانانى چه‌ند یاسایه‌ک له‌سه‌ر بنه‌ماى زانستى.
به شێوه‌یه‌کى گشتى ئه‌م بواره هیچ سنوورێکى نێوده‌وڵه‌تى نیه وه رێکخراوێکى سه‌ربه‌خۆى هه‌یه له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به ناوى WMO که هه‌موو وێستگه که‌شناسیه‌کانى جیهان له‌خۆ ده‌گرێته‌وه ئه‌ویش به دابه‌شکردنیان به‌سه‌ر چه‌ند هه‌رێمێک وه هه‌رێمه‌کانیش چه‌نده‌ها وێستگه له‌خۆ ده‌گرێته‌وه بۆ نموونه وێستگه‌ى که‌شناسى هه‌ولێر هه‌رێمه‌که‌ى 40 وه کۆدى ده‌ولیه‌که‌ى 616 له سه‌ر نه‌خشه‌ى جیهان.
مه‌به‌ست له‌و وێستگانه بریتیه له تێبینى کردن و ژمێریارکردنى ره‌گه‌زه‌کانى که‌ش و هه‌وا پاشان گۆڕینه‌وه‌ى زانیاریه‌کان له نێوانیاندا به زمانێکى ده‌ولى یه‌کگرتوو به شێوه‌ى سیسته‌مى code به مه‌به‌ستى ئاگادار کردنه‌وه‌ى خه‌ڵک به هاتنى بارى که‌شى خراپ.
وه هه‌روه‌ها داتاکانى ئه‌م وێستگانه واتا ره‌گه‌زه‌کانى که‌ش و هه‌وا له زۆر بوارى گرنگى ژیان سوودى لێوه‌رده‌گیرىَ بۆ نموونه بۆ پڕۆژه‌کانى بیناسازى و بوارى کشتوکاڵى و هتد.
له کۆتاییدا سوپاس بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى که‌سه‌یرى سایته‌که‌مان ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ هیواى سه‌رچاوه‌ى سوود وه‌رگرتن وه هه‌روه‌ها جێگاى متمانه، وه بۆ زانیارى و بیروڕا ده‌توانن به‌م ئیمێڵه په‌یوه‌ندیمان پێوه بکه‌ن |